وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێ لە سەرەتای ساڵی 2025ەوە، 96 تۆڕی تاوانکاریی لە عێراق هەڵوەشاندووەتەوە و لەم پەیوەندییەشدا 82 تۆمەتباری دەستبەسەر کردووە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، 26ـی حوزەیران، وتەبیژی وەزارەتی ناوخۆ، عەقید عەباس بەهادلی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ''بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی بە مرۆڤ لە ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی، لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا، توانیویەتی (٦٢) تۆڕی قۆستنەوەی سێکسی و (٩) تۆڕی فرۆشتنی ئەندامانی جەستە هەڵبوەشێنێتەوە''.
وتیشی: ''هەروەها بەڕێوەبەرایەتییەکە توانیویەتی (١٥) تۆڕی دیکەی کاری زۆرەملێ، (٤) تۆڕی فرۆشتنی منداڵان و (٦) تۆڕی دیکەی تایبەت بە سواڵکردن هەڵبوەشێنێتەوە، هاوکات (٨٢) تۆمەتباریش دەستگیرکراون''.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.