ئەمڕۆ چوارشەممە گەنجێکی دانیشتووی خەلیفان لە سنووری شارۆچكەی چۆمان، لە کاتی بەکارهێنانی کارەبا بۆ ڕاوەماسی گیانی لەدەست دا و تەرمەکەی لەناو رووبارەکەدا دۆزرایەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 25ـی حوزەیران بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند: هاووڵاتییەک بە ناوی (سەرهەنگ ئەیووب ئەسعەد) لەدایکبووی ساڵی 1994 و دانیشتووی شارۆچكەی خەلیفانە، لەگەڵ دوو هاوڕێیدا بەمەبەستی راوەماسی روویان لە رووباری ناوکێلەکان کردبوو.
گەنجەكە بەهۆی بەکارهێنانی تەزووی کارەباوە بۆ راوکردنی ماسی گیانی لەدەست داوە.
تیمەکانی بەرگریی شارستانی دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، دوای دەرهێنانەوەی تەرمەکەی لەنێو رووبارەکەدا، سەرەتا بۆ نەخۆشخانەی ئاشتی لە چۆمان و دواتریش بۆ پزیشکیی دادی سۆران گواستراوەتەوە.
بەرگریی شارستانی داواشی لە هاووڵاتییان كرد بۆ پاراستنی سەلامەتیی گیانیان، خۆیان بەدوور بگرن لە بەکارهێنانی تەزووی کارەبا و شێوازی مەترسیدار بۆ راوکردنی ماسی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.