Erbil 31°C ھەینی 03 تەمووز 19:03

دادگای کرماشان: 115 کەس بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایش و سیخوڕی دەستگیر کراون

کوردستان TV
100%

دادگای شۆڕشی پارێزگای کرماشان دەڵێت، 115  کەس لەو پارێزگایە بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایش دەستگیر کران و سیخوڕێکی بە ڕەگەز ئەوروپی لەناو گیراوەکاندایە.

ڕۆژی سێشەممە 24ـی حوزەیران، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم لە زاری حەمیدڕەزا کەریمی، سەرۆکی دادگای شۆڕشی کرماشان بڵاوی کردووەتەوە: "دەزگا ئەمنییەکان لە سەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیلەوە ژمارەیەک کەسیان دەستنیشان کرد لە دژی کۆماری ئیسلامی بانگەشەیان دەکرد."

حەمیدڕەزا کەریمی دەڵێت: "بەڕێوەبەری پۆلیسی کرماشان، 115 کەسیان دەستگیر کردووە کە تاوانی جۆراوجۆریان ئەنجام داوە و لەو ژمارەیە 54 کەسیان بە دانانی بارمتە ئازاد کراون".

سەرۆکی دادگای شۆڕشی کرماشان دەشڵێت: "یەکێک لە دەستگیرکراوەکان ڕەگەزنامەی ئەوروپای هەیە و بە تۆمەتی سیخوڕیکردن دەستگیر کراوە و دۆسیەی یاسایی بۆ کراوەتەوە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.