ئێران هێرشی کردە سەر بنکەیەکی ئەمریکی لە قەتەر و دەڵێت، ئامادەین جارێکی دیکەش هێرش بکەینەوە سەر ئەمریکا و هەر وڵاتێکی دیکە کە بیەوێت سەروەریەکانی وڵاتمان لەناو ببات.
ئەمڕۆ سێشەممە 24ـی حوزەیرانی 2025، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: هێرشەکەمان بۆ سەر بنکەی ئەمریکی وەڵآمی هێرشەکانی ئەمریکا بوو بۆسەر خاکمان و سەروەریەکانمان.
وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریکا و تەواوی وڵاتانی دیکە و دەڵێت: ئەوەی بیەوێت زیانمان پێبگەیەنێت و هێرش بکاتە سەرمان دەبێت چاوەڕوانی ئەوەبێت وەڵامی توندی بدەینەوە.
عەباس عێراقچی گوتی؛ "ئەمریکا بیەوێت هێرشمان بکاتەوە سەر دەبێت دڵنیابێت لەوەی بێوەڵام نابین و جارێکیدیکە وەڵامیان دەدەینەوە.
دوای ئەوەی ئەمریکا لە چەند رۆژێ ڕابردوو بە چڕی بۆردومانی سێ دامەزراوەی ئەتۆمی ئێرانی کرد، لێدوانی داو داوای لە ئێران کرد خۆیان بەدەستەوە بدەن و بە رێگەی دانوستان کێشەکان چارەسەر بکەن.
ئێران لەرێگەی بۆردوومان کردنی بنکەی سەربازی ئەمریکا لە قەتەر وەڵامی هێرشەکانی ئەمریکای دایەوە و پێیراگەیاند ئامادەن بۆ هەر هێرشێکی دیکە
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە تەنزەوە وەڵامی ئێرانی دایەوەو گوتی: سوپاسی ئێران دەکەم کە زووتر لە بارەی هێرشەکەوە ئاگاداریان کردمەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.