ئەمڕۆ دووشەممە 23ی حوزەیرانی 2025، عەبدولڕەحیم مووسەوی، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: ئەمریکا، لە درێژەی پشتیوانییەکانی خۆی لە ڕژێمی دڕندە و دەستدرێژیکاری زایۆنیستی، سەروەریی ئێرانی پێشێل کرد و بە شێوەی ڕاستەوخۆ هاتە ناو جەنگەوە و دەستدرێژیی کردە سەر خاکی پیرۆزی وڵاتەکەمان.
لە پەیامەکەی سوپاسالاری ئێراندا هاتووە: "ئەمریکا دەبێ بزانێ جیا لە سزادانی ئەولادە ناشەرعی و دەستدرێژیکارەکەی، ئێستا دەستی هێزەکانمان بۆ هەرجۆرە کردەوەیەک لە دژی بەرژەوەندییەکان و سوپای ئەمریکا کراوەیە و بۆ ئەم مەبەستەش هیچکات پاشەکشە ناکەین.
لە پاش دەستپێکردنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئێران و کوژرانی سوپاسالاری پێشووی ئەم وڵاتە، عەبدولرەحیم مووسەوی لە لایەن ئایەتوڵڵا خامەنەییەوە وەک سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەستنیشان کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.