مەجید تەخت ڕەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی بە میدیای ئاڵمانیای ڕاگەیاند: "لە پیتاندنی یۆرانیۆم بەردەوام دەبین و تا ئەوکاتەی لە چوارچێوەی پابەندییەکانمان لە پەیامنی قەدەغەی چەکی ئەتۆمی (NPT) چالاکی بکەین، کەس بۆی نییە پێمان بڵێ چ بکەین یا چ نەکەین."
تەخت ڕەوانچی گوتیشی: "ئێمە خەریکی دانوستان بووین کە هێرشمان کرایە سەر. کاتێک ئیسرائیل بە هاوکاریی ئەمریکا هێرشمان دەکاتە سەر، بەردەوامبوونی گفتوگۆ بێمانایە."
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیشی کردەوە: "سوپای ئێران دەزانێ دەبێ چ کارێک بکات و ڕێک هەر ئەو کارە دەکات کە پێویستە بیکات."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.