Erbil 31°C چوارشەممە 01 تەمووز 22:16

وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بۆ تاوتوێکردنی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆدەبنەوە

کوردستان TV
100%

وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دوایین پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە برۆکسل کۆدەبنەوە؛ ئەمەش لە کاتێکدایە کە نیگەرانییەکی نێودەوڵەتی دەربارەی جەنگی ئێران و ئیسرائیل، لە ئارادایە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 23ـی حوزەیران، وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەرووپا، لە برۆکسل کۆدەبنەوە، یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە ئەوەیە کە ئایا ئەورووپا دەتوانێت قەیرانەکە بگەڕێنێتەوە سەر ڕێڕەوی دیپلۆماسی، بەتایبەت دوای ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.

دوێنێ یەکشەممە، ٢٢ـی حوزەیران،  کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، داوای لە هەموو لایەنەکان کرد "پاشەکشە بکەن و بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ" بۆ ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتر.

ئەمە دوای ئەوەدێت کە جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە پەرەسەندندایە، هاتنە ناوەوەی ئەمریکاش بۆ ناو جەنگەکە بارودۆخەکەی ئاڵۆزتر کردووە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.