Erbil 31°C چوارشەممە 01 تەمووز 07:39

ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ بە لەناوچوونی هەموو بنکە ئەتۆمییەکانیش یارییەکە تەواو نابێت

کوردستان TV
100%

عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری باڵای رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند: "تەنانەت ئەگەر وای دانێین سەرجەم بنکە ئەتۆمییەکانی ئێرانیش لەناو چوون، یارییەکە تەواو نابێت؛ لەبەر ئەوەی مەوادی پیتێندراو، زانست و تەکنەلۆژیای خۆماڵی و ئیرادەی سیاسی، هەر لە جێی خۆیانن."

بە گوتەی شەمخانی: "ئێستا دەستپێشخەریی سیاسی و کرداری هاوکات لەگەڵ مافی بەرگریی ڕەوا لە دەستی لایەنێکدایە کە هەم یارییەی زیرەکانە بە باشی دەزانێ و هەم لە بەئامانجگرتنی کوێرانە خۆ دەبوێرێ."

ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆتایی پەیامەکەیدا دەڵێ: "سورپرایزەکان بەردەوام دەبن."

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.