رێبەری باڵای ئێران دەڵێت، پێویستە دووژمن سزا بدرێت و هێرشکردنە سەرمان هەڵەیەکی گەورەیە و باجی دەوێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 23ـی ئایاری 2025، عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاویکردەوە: "سزادان بەردەوامە. زایۆنیی دووژمن هەڵەیەکی گەورەی کرد و دەبێ سزا بدرێت و وا خەریکە سزا دەدرێت".
ئەم پەیامەی رێبەری باڵای ئێران دوای ئەوە دێت دوێنێ بە فەرمانی سەرۆکی ئەمریکا هێرش کرایە سەر سێ دامەزراوەی سەرەکی ئەتۆمی لە ئێران.
دۆناڵد ترەمپ دوای هێرشەکەی سەر دامەزراوەکان گوتی: هێرشێکی زۆر بێ وێنەبوو هیچ هێزیک نیە لە جیهاندا ئەم کارەی پێبکرێت تەنها هێزی سەربازی ئەمریکا نەبێت.
نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیش ئەمرۆ دووشەممە چەند هێرشێکی کردە سەر ئێران و دامەزراوەیەکی دیکەی ئەتۆمی لە پارچین کردە ئامانج.
عەلی خامنەیی لە تویتەکە ئاماژەی بەوە کردووە سزادان بەردەوامە، ئەم پەیامەی دوای هاوێشتنی ژمارەیەک مووشەک بە رووی ئیسرائیکدا بڵاویکردەوە و ئیسرائیکیش دەڵێت سیستمی بەرگریم بەکار خستووە و بەرپەچی مووشەکەکانت دەدەینەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.