سەرۆکی ئەمریکا لە تروس سۆشیال پەیامێک بە حکوومەتی ئێران دەگەیەنێت و دەڵێت ئێران بەهێز بکەنەوە ئەگەرنا رژێم بگۆڕن.
ئەمڕۆ دووشەممە 23ـی حوزەیرانی 2025 دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پلاتفۆرمی تروس سۆشیال بڵاوی کردەوە: "لە روی سیاسییەوە باش نییە کە بلێین رژێم بگۆڕدرێت، بەلام ئەگەر رژێمی ئێستای ئێران نەتوانێ دوبارە ئێران بەهێزبکاتەوە، بۆ رژێم نەگۆردرێ؟.
ترەمپ لە پۆستەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات دەیەوێت جارێکی دیکە ئێران بە بەهێزی ببینێتەوە بەڵام بەبێ هەبوونی دامەزراوەی ئەتۆمی و پیتاندنی یۆرانیۆم.
ئەم پۆستەی ترەمپ دوای ئەوە دێت دوێنێ یەکشەممە توانی لە هێڕشێکی ئاسمانیدا سێ دامەزراوەی ئەتۆمی لە ئێران بە ئامانج بگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.