بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی دهۆک رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو خوشك لەناو ئاوی بەنداوی دهۆک خنکان.
ئەمڕۆ یەکشەممە 22ـی حوزەیران بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی دهۆک رایگەیاند، خێزانێکی گەشتیاری عەرەب سەردانی بەنداوی دهۆکیان کردووە و لە کاتی مەلەکردندا دوو کچی خێزانەکە كە خوشكن، لە ئاوی بەنداوەکەدا خنکاون.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، دوای رووداوەکە تیمەکانی بەرگریی شارستانی و فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و توانیویانە تەرمی هەردوو کچەکە بدۆزنەوە و لە ئاوەکە دەریبهێنن.
بەرگریی شارستانیی دهۆک ئاماژەی بەوە کرد، تەرمەکان رەوانەی پزیشکیی دادی دهۆک کراون و لایەنە ئەمنییەکانیش بۆ زانینی وردەکاری و هۆکاری رووداوەکە، دەستیان بە لێکۆڵینەوە كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.