سەرۆكی نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا نامەكەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی گەیاندە دەست سەرۆك كۆماری عێراق كە تایبەتە بە چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.
ماڵپەڕی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی حوزەیرانی 2025، فارس عیسا سەرۆکى نوێنەرایەتيى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا، لهگهڵ عهبدولـلەهتيف ڕهشيد سهرۆك كۆمارى عێراق کۆبووەوە و دوایین پێشهاتەکانى شەڕى ئێران و ئیسرائیل و چۆنیيەتيی دوورخستنەوەى عێراق و وڵاتانى ناوچەکە لەو شەڕە و کاردانەوەکانى ئێستا و داهاتووى لەسەر عێراق تاوتوێ کرا.
پەیوەندییەکانى هەولێر و بەغدا، بە تایبەتى بابهتى ڕاگرتنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان لەلایەن حکوومەتى فیدراڵیيەوە، خاڵێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوو.
هەر لەمیانەی كۆبوونەوەكەدا، فارس عيسا نامەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتى هەرێمى کوردستان بۆ چارەسەرکردنى کێشەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان کە ئاراستەى لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە، دايه سەرۆک كۆمار و ناوەرۆکى نامەکە لە کۆبوونەوەى ههرچوار سەرۆکایەتييهكه کە ئەمڕۆ بە مەبەستى تاوتوێکردنى ڕەوشى گشتيى وڵات گرێ دەدرێت، باس دەکرێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.