سوپای ئیسرائیل وەڵامی ڕاپۆرتێکی وۆڵ ستریت جۆرناڵ دەداتەوە کە ڕایگەیاندبوو؛ ئەگەر بۆ ماوەی دوو هەفتە شەڕ بەردەوام بێت، ئیسرائیل مووشەکی Arrow-3ـی بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی ئێران نامێنێت.
رۆژی شەممە 21ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند؛ "هیچ کەموکوڕییەکمان لە مووشەکی کۆگاکراوی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی نییە".
لە ڕاگەیەنراوەکەی سوپای ئیسرائیلدا هاتووە ئەم وڵاتە چەند مانگ لەمەوبەر پلانی داڕشتبوو و دەشڵێت؛ "لە پلانەکەدا ژمارەی ئەو مووشەکانە پێشبینی کرابوون کە ئێران دەیانگرێتە ئیسرائیل و تەنانەت ئێمە پێشبینیمان کردبوو لە ڕۆژی یەکەمدا ئێران سەدان مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل بکات، بەڵام ئەوان 100 مووشەکیان هاویشت".
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە؛ لە ماوەی هەفتەیەکدا ئێران 470 مووشەکی دوورهاوێژی لە ئیسرائیل گرتووە و لەو ژمارەیە تەنیا کەمتر لە 5٪ ـی بەر زەوی کەوتوون و ئەوانی دیکە سەرجەمیان لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیلەوە لەناوبراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.