وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە هۆشدارییەکی ئەمنیدا، داوای لە ئەمریکییەکانی نیشتەجێی ئێران کرد بەپەلە ئەم وڵاتە جێ بهێڵن. ئاماژەی بەوەش کردووە ئەم هاووڵاتیانە بۆ دەرچوون لە ئێران ناتوانن پشت بە هاوکاری و پشتیوانیی حکوومەتی ئەمریکا ببەستن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بڵاوکراوەکەیدا جەختی کردووەتەوە هاووڵاتیانی ئەمریکا دبێ پلانێکی دیاریکراو بۆ دەرچوون لە ئێران لە ڕێگای وشکانییەوە ئامادە بکەن و ئەگەر ناتوانن ئێران جێ بهێڵن، پێویستە لە شوێنی پارێزراو کە کەلوپەلی پێویست بۆ مانەوەی لێ بێت خۆیان حەشار بدەن.
لەم ڕاگەیاندراوەدا هاتووە: "دەروازە سنوورییەکانی نێوان ئێران و هەریەک لە وڵاتانی ئەرمینیا، تورکیا ئازەربایجان و تورکمانستان کراوەن و بەڵام هاووڵاتیانی ئەمریکا بۆ چوونە ناو تورکمانستان یا ئازەربایجان دەبێ پێشتر مۆڵەتی تایبەت لە حکوومەتی ئەم وڵاتانە وەربگرن و ئەمەش لە ڕێگای باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لە عیشق ئاباد و باکۆ دەکرێت."
هۆشدارییش دراوە ئەو هاووڵاتییە ئێرانی- ئەمریکییانەی دوو ڕەگەزنامەیان هەیە تەنیا بە پەساپۆرتە ئێرانییەکەیان دەتوانن لە ئێران دەربچن لەبەر ئەوەی ڕەنگە پەساپۆرتە ئەمریکییەکەیان دەستی بەسەردا بگیرێت و ڕووبەڕووی لێپێچینەوە ببنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.