وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێم پێشكه‌شكردنی ئاره‌زوومه‌ندانه بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا له بواری ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆكانی عێراق راده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 19ی حوزه‌یران وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاندووه: "بەپێی گشتاندنەکە لە حاڵەتی وەرگیرانی هەر فەرمانبەرێک ئەوا ئەو پسپۆڕییە لە پلانی مۆڵەتی خوێندنی ناوخۆ زیاد دەکرێت" .
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌وه‌ش هاتووه: له‌سه‌ر راسپارده‌ی وەزیری خوێندنی باڵا، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سێ بڕیار لە بەرژەوەندی مامۆستایان و فەرمانبەران تایبەت بە مۆڵەتی خوێندنی باڵا دەرده‌كات كه ئه‌مانه‌ن.:
یه‌كه‌م / پێدانی لاری نەبوون راستەخۆ لەلایەن زانکۆ بە مامۆستایان و فەرمانبەران بەمەبەستی خوێندن لە ناوەراست و خوارووی عێراق لە چوارچوەی (100) کورسی
دووه‌م / ئەو (100) کورسیە لەدەرەوەی پلانی پەسەندکراوی مۆڵەتی خوێندن دەبیت و راستەوخۆ بۆ پلانی مۆڵەتی خوێندنی ناوخۆ زیاد دەکریت.
سێیه‌م / درێژکردنەوەی ماوەی بەرزکردنەوەی ناوی کاندیدانی کێبرکێی مۆڵەتی خوێندن تاوەکو 31-7-2025 بۆ ئەوەی ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی لە ئێستادا لە کۆرسی زمانی ئینگلیزی سەنتەری زمانی زانکۆ حکومییەکانن بتوانن سود لە وەرگرتنی خاڵەکانی بڕوانامەی ئینگلیزی وەربگرن لە کاتی کێبرکێی مۆڵەتی خوێندن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.