دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ مووشه‌كێكی ئێرانی به به‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كه‌رتی گشتی له ئیسرائیل كه‌وت كاردانه‌وه‌ی تووندی لای وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل و به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازی ئیسرائیل دروست كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19ی حوزه‌یران، ئه‌فیخاى ئه‌درعى گوته‌بێژى سوپاى ئیسرائیل له‌و باریه‌وه رایگه‌یاند: "نه‌خۆشخانه‌ى سۆرۆكا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كراوه‌ته ئامانج، ئێران به ئه‌نقه‌ست مووشه‌كه‌كان ئاراسته‌ى دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كان ده‌كات".
ئه‌فیخاى ئه‌درعى گوته‌بێژى سوپاى ئیسرائیل ، له لێدوانی میدیایی رۆژانه‌ى خۆیدا له‌سه‌ر رووداوه‌كانى شه‌ڕى ئیسرائیل و ئێران رایگه‌یاند: "ئه‌و شوێنه‌ى له نه‌ته‌نز شه‌وى رابردوو له‌لایه‌ن سوپای وڵاته‌كه‌ی كراوه‌ته ئامانج، بۆ به‌رهه‌مهێنانى چه‌ك له‌لایه‌ن ئێران به‌كار هاتووه".
ئه‌فیخاى ئه‌درعى له درێژه‌ی قسه‌كانیدا زیاتر گوتی : "ئێمه له هێرشه‌كانمان بۆ سه‌ر شوێنه ستراتیجییه‌كان به‌رده‌وامین و ئه‌مڕۆ كووره ئه‌تۆمییه‌كانى ئه‌راكمان كردووه‌ته ئامانج، 40 فڕۆكه‌ى جه‌نگى ئیسرائیلى به‌شدارییان له هێرشه‌كانى سه‌ر ئێران كردووه و ده‌یان ئامانجیان پێكاوه".
ئه‌فیخاى ئه‌درعى گوته‌بێژى سوپاى ئیسرائیل ئاشكراشی كرد: "وێنه‌ى هه‌ندێك كاولكاریى له‌ناو ئیسرائیل وا ناكات له ئامانجه‌كانمان سڵ بكه‌ینه‌وه، چونكه كاولكارییه‌كان به‌پێی كات ئاوده‌دان ده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام مه‌به‌ستمانه هه‌ره‌شه‌كان بۆ سه‌ر ئیسرائیل بنه‌بڕ بكه‌ین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.