د.محەمەد ئەلحەسسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی)، سەردانی شاری کەرکووکی کرد و بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 19ـی حوزەیرانی 2025 شاندێکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) بە سەرۆکایەتیی د.محەمەد ئەلحەسسان گەیشتە شاری کەرکووک و سەردانی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد.
لە سەردانەکەیدا، د.محەمەد ئەلحەسسان لەلایەن هەریەک لە هیوا ئەحمەد مستەفا، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکوک -گەرمیانی پارتی و د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پێشوازیی لێ کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی عێراق، پرسی کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی و دوایین پێشهاتە سیاسییەکان تاوتوێ کران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.