Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 22:03

هەزاران تۆن بەروبوومی کشتوکاڵی لە هەولێرەوە ڕەوانەی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەکرێت

کوردستان TV
100%

"هێمن سەید موراد"، بەڕێوبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر ڕایگەیاند؛ ئەمساڵ 18 هەزار و 300 پشتگیریمان بە جوتیاران داوە بۆ بەبازاڕکردنی بەروبوومی کشتوکاڵی لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق و زیاتر لە 90 هەزار تۆن بەروبوومی زستانە و زیاتر لە 100 هەزار تۆن بەروبوومی کشتوکاڵی لە هەولێرەوە ڕەوانەی باشوور و ناوەڕاستی عێراق کراوە. پێشبینیش دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ نزیکەی 700 هەزار تۆن بەروبوومی کشتوکاڵیی پارێزگای هەولێر ڕەوانەی باشوور و ناوەراستی عێراق بکرێت.

بەروبوومە زستانییەکان:

کەلەرم، چەوەندەر، شێلم، قەرنابیت و سێوی ژێر زەوی.

بەروبوومە هاوینییەکان:

پیاز، پەتاتە، کودی، خەیار، شوتی، گندۆرە(کاڵەک)، تەماتە، قەیسی، خۆخ، باینجان، بیبەر و لۆبیا.

لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ستراتیژیەتی حکومەت بۆ هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری، گرینگیی زۆر بە  کەرتی کشتوکاڵ دراوە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.