Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 07:33

مەسرور بارزانی پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی مەتڕان مار پۆڵس بڵاو کردەوە

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دواییی مەتڕان "مار پۆڵس ثابت حبیب" پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە و تێیدا سەرەخۆشیی لە کەسوکاری مەتڕان مار پۆڵس و کەنیسەی کلدانی و کریستییانانی جیهان کردووە. ئاماژەی بەوەش کردووە "مەتڕانی کۆچکردوو، لەگەڵ دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆڵێکی گرنگی لە خزمەتکردنی ئەو کریستییانە ئاوارانە هەبوو کە لە دەستی تیرۆریستانی داعش پەنایان بۆ کوردستان هێنابوو.

 

دەقی پرسەنامەکە:

غيبتەی پاتریەرک کاردینال بەڕێز مار ڵویس روفائێل ساکۆ، سەرۆکی کەنیسەی کلدنی لە جیهان:

بۆ کۆچی دوایی (مەتڕان مار پۆڵس ثابت حبیب) مەتڕانی ئەبڕەشیەی ئەلقوشی کلدانی، پرسە وسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەکەی و بەڕێزتان و کەنیسەی کلدانی و کریستیانانی کوردستان دەکەین.

مەتڕانی کۆچکردوو، لەگەڵ دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆڵێکی گرنگی لە خزمەتکردنی ئەو کریستییانە ئاوارانە هەبوو کە لە دەستی تیرۆریستانی داعش پەنایان بۆ کوردستان هێنابوو، خوای گه‌وره گیانی شاد بکات و دڵنەوایی بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.