Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 06:20

یەکێتیی زانایانی ئایینیی کوردستان: بەرزکردنەوەی نرخی شتومەک و خۆراک حەرامە

کوردستان TV
100%

 

گوتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند؛ بەرزکردنەوەی نرخی خۆراک و کەلوپەل بە هۆکاری جەنگ، کارێکی حەرام و نادروستە.

رۆژی پێنجشەممە، 19ـی حوزەیران، "عەبدوڵڵا شێرکاوەیی"، گوتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینیی کوردستان رایگەیاند: بە هۆکاری شەڕی نێوان ئیسرائیل وئێران، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بشێوی دروست بووە؛ بە هۆی ئەوەی دەگوترێت خۆراک و کەلوپەل لە دەروازە سنورییەکانەوە هاوردەناکرێت و نرخەکان بەرز دەبنەوە، بەڵام تاوەکوو ئێستا هیچ شتێکی لەم جۆرە لە ئارادا نییە. بازرگانان و دووکاندارانیش ئەم دەرفەتەیان قۆستووەتەوە  بۆ بەرز کردنەوەی نرخەکان''.

هەروەها گوتیشی ئەم کارەی بازرگانان و دووکانداران دەبێتە هۆی کێشە بۆ هاووڵاتییان و دروستبوونی بشێوی لە بازاڕەکان. باسی لەوەش کرد ''زیادکردنی نرخی خۆراک و کەلوپەل لەو بارودۆخەی ئێستادا بە هەموو شێوەیەک حەرامە و کارێکی نادروستە''.

گوتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان باسی لەوەش کرد ئەگەر هاتوو دەروازەکان داخران و جەنگەکە کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر هەرێمی کوردستان هەبوو و نرخەکان بە گشتی گۆرانکاریی گەورەیان بەسەردا هات و بابەتەکە لە دەستی ئەواندا نەبوو، ئەو کاتە کێشە نییە بەڵام لە ئێستادا کارێکی حەرامە.

16ـی حوزەیران، نەوزاد شێخ کامیل، بەرێوبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ ''تاوەکوو ئێستا دەروازە سنوورییەکان دانەخراون و کۆگاکان پرن لە خۆراک، هیچ مەترسییەک نییە، تاوەکوو ساڵی داهاتووش خۆراک هەیە''.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.