بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگەی نێوان سیارەتیکا و ناحیەی سەرسنک لە سنووری ئامێدی، شەش کەس برینداربوون کە چواریان ژن و دوانیان پیاون.
بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ـی حوزەیران 2025، کاتژمێر 05:00 لە سنووری قەزای ئامێدی ڕووداوێکی پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا ڕوویدا و بەهۆیەوە شەش سەرنشین برینداربوون.
رائید جەرگیس عیسا ئەرەدنی، ڕێگەپێدراوی هاتوچۆی ئامێدی، بە|هێرش ئیسکان"، پەیامنێری کوردستان تیڤیی ڕاگەیاند: "ڕووداوەکە لەسەر ڕێگەی گشتیی نێوان سیارەتیکا و ناحیەی سەرسنک ڕوویداوە و لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (تەکسی تۆیۆتا و نیسان سێنترا) بووە ".
بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتوچۆی ئامێدی ئاماژەی بەوەش کرد، بریندارەکان کە دووانیان پیاو و چواریان ژنن، بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەکانی دهۆک کراون و دۆخی تەندروستیی دوو کەسیان ناجێگیرە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.