Erbil 31°C دووشەممە 29 حوزەیران 09:42

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار: ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری پارێزگای سلێمانی جێبەجێ دەکرێت

کوردستان TV
100%

 

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی گوژمەیەک پارە بۆ جێبەجێکردنی ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری پارێزگای سلێمانی دا، کە بوارەکانی شەقام و ئاوی خواردنەوە لە خۆ دەگرن. بەپێی ڕاگەیێندراوێکی وەزارەتەکە، گوژمەکە لەسەر داهاتی شارەوانییەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاو دابین دەکرێت.

ڕۆژی پێنجشەممە 19ـی حوزەیرانی 2025، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چەند فەرمانێکی وەزاریدا ڕایگەیاند، بەمەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاریی زیاتر بە هاووڵاتییان، بڕیاریان داوە بە خەرجکردنی گوژمەی پێویست بۆ ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی گرنگ لە شاری سلێمانی و دەوروبەری.

بەگوێرەی فەرمانە وەزارییەکان، پڕۆژەکان چەندین ناوچەی جیاوازی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەگرنەوە و بریتین لە:

1- پڕۆژەی تاخم غەتاس و ڕاکێشانی کارەبای ئاوی دەوروبەری سلێمانی.

2- ڕاکێشانی تۆڕی ئاو لە بیری سەتحی بۆ تانکیی گوندی گوێزەڕەش لە سنووری فەرمانگەی ئاوی سیتەک.

3- دروستکردنی سیاج بۆ حەوزی سەریالی گوندی کانی میل لە سنووری فەرمانگەی ئاوی زەڕایەن.

4- پڕۆژەی تەواوکاریی فراوانکردن و دروستکردنی شەقام بۆ چەند کۆڵانێکی گەڕەکی مامۆستایان لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی شارەزوور.

5- ڕاکێشانی هێڵی ئاو لە زەڕایەنی کۆن.

6- دابینکردنی قیری شل بۆ کارگەی قیری شارەوانیی لە تانجەڕۆ، کە چەند قۆناغێک لەخۆدەگرێت بە مەبەستی قیرتاوکردنی شەقام و کۆڵانەکانی ناوشاری سلێمانی.

7- کۆنکرێتکردن و ڕاکێشانی کڵێنکەر(کربستۆن) بۆ بەشێک لە شەقامی 30 مەتریی نێوان گەڕەکەکانی قڕگە و جیاکراوەکانی (60 و 98) لە سنووری شارەوانیی سلێمانی.

8- دابینکردنی تێکەڵەی شکاوی جۆری (A) بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییە خێراکان، بەمەبەستی چاککردنەوەی بەشێک لە شەقام و کۆڵانەکانی سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.