ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ـی حوزەیران، دادگای فیدراڵی سەبارەت بە گرفتی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
سەرچاوەیەک لە دادگای فیدراڵی ڕایگەیاند: ''سەرۆکی دادگای فیدراڵی داوای لە ئەندامانی دادگا کردووە بۆ ڕۆژی پێنجشەممە، 19ـی ئەم مانگە ئامادەی کۆبوونەوە بن بۆ دەرکردنی بڕیاری فەرمانسالاری بۆ خەرجکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان".
هەر لەم بارەیەوە ڕۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە و لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئاماژەی بە بابەتی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە کرد و گوتی: بە هەموو شێوەیەک، لە هەوڵ و کارکردنمان بۆ چارەسەریی کێشەی مووچە بەردەوام دەبین و بۆ ئەم مەبەستەش لەم یەک دوو ڕۆژەی ڕابردوو، سەبارەت بە نایاسایی و نا دەستووری بوونی بڕیاری بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، نامەیەکمان بۆ دادگای فیدراڵی ناردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.