Erbil 31°C دووشەممە 29 حوزەیران 23:23

ئورسولا ڤۆن دێر لاین: ئێران سەرچاوەی ناسەقامگیریی ناوچەکەیە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لە کۆبوونەوەی گرووپی حەوت رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە تەلەفۆن گفتوگۆی کردووە و گوتی؛ "ئێران هۆکاری ناسەقامگیریی ناوچەکەیە و ئیسرائیل مافی خۆیەتی بەرگری لە ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی بکات".

رۆژی دووشەممە 16ـی حوزەیران، ئورسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لە کۆبوونەوەی G7 رایگەیاند؛ "لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە تەلەفۆن گفتوگۆمان کرد و رێککەوتین کە ئێران نابێ بە هیچ شێوەیەک ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆم".

سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا بەبێ ئەوەی ئاماژە بە راگرتنی شەڕی ئێسرائیل و ئێران بدات، گوتی؛ "لە ئەنجامدا دیپلۆماسی باشترین رێگەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئێران".

پێشتر ئورسولا ڤۆن دێر لاین رەخنەی توندی لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە غەزە دەگرت، بەڵام لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەڵیت؛ "هاوکاری نەکردنی ئێران لەگەڵ رێکخراوی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ئەو واتایە دەگەیەنێت کە ئیسرائیل مافی ئەوەی هەیە بەرگری لە خۆی بکات".

سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا کە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی گرووپی حەوت لە کەنەدایە بە میدیاکانی راگەیاند؛ "لەو کۆبوونەوەیەدا شەڕی ئێران و ئیسرائیل و دەستدرێژییەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکراین گەنگەشە دەکرێت".

ئورسولا ڤۆن دێر لاین دووپاتیکردەوە؛ "ئەو درۆن و مووشەکانەی لەلایەن ئێرانەوە دروستکراون، بە شێوەیەکی کوێرانە دەهاویشترێنە نێو شارەکانی ئیسرائیل و ئۆکراینا، بۆیە دەبێت بە هاوبەشی لە کۆبوونەوەکەدا بیرێک لەو هەڕەشانە بکەینەوە".

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.