Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 11:12

راگەیەنراوێك لە وەزارەتی ناوخۆ بۆ ئەو هاووڵاتییانەی تا ئێستا لە دەرەوەی وڵاتن

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێك لەبارەی ئەو هاووڵاتییانە بڵاو دەكاتەوە كە تا ئێستا لە دەرەوەی وڵاتن و داوای بەهاناوەچوون دەكەن بۆ مەبەستی گەڕانەوە.

وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند: بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، فۆڕمێکی تایبەت بە وەرگرتنی زانیاری بۆ زیاتر کارئاسانی بۆ هاونیشتمانیان ڕادەگەیەنین.

‎ راشیگەیاند: بەهۆی زۆری ژمارەی پەیوەندییەکان و لۆدێکی یەکجار زۆر لەسەر هەردوو هێلی گەرم و پەیوەندیی بەردەوامی هاووڵاتییان بە بەرپرسانی حکوومەتەوە، تەنها لەدوێنێوە 2,612 پەیوەندی لەو دوو ژمارەیەوە وەرگیراون کە رامانگەیاندبوون و هێڵەکان لە کارکردن بەردەوامن.

راشیگەیاند: تەواوی هاونیشتمانیانمان دڵنیا دەکەینەوە كە لە هەر شوێنێک بن تەواوی پەیوەندییەکان وەردەگیرێن و بەردەوام دەبین.

‎هەروەها رایگەیاند: هاونیشتمانی ئازیز ئەوانەی پەیوەندیتان بە هێلە گەرمەکان نەکردووە، دەتوانن زانیارییەکانتان لەم فۆرمەی خوارەوە رەوانە بکەن

https://forms.gle/CreBZc5nWayMVUP3A

وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەش دا: لە رێگەی ئەم دوو ژمارەیەی خوارەوەش دەتوانن زانیارییەکان لەسەر وەتسئاپی ئەم دوو هێلە گەرمە یان لە ڕێی پڕکردنەوەی فۆرمی سەرەوە رەوانە بکەن:

+00964 750 803 5680

+00964 750 803 5681

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.