حووسییەکانی یەمەن کە هاوپەیمانی ئێرانن له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوییان كرده‌وه: بە هەماهەنگی لەگەڵ تاران دره‌نگانی ئه‌م شه‌و شاری یافای ناوەڕاستی ئیسرائیلیان بە چەند مووشەکێکی بالیستی کردووەتە ئامانج.
یەکشەممە 15-6-2025، حووسییەکانی یەمەن کە هاوپەیامانێکی سەرەکی ئێرانن له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ بەشداریکردنیان لە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ڕاگەیاند و پشتگیری خۆیان بۆ خاكی ئیران دووپات كرده‌وه.
هاو كات هه‌ر دوێنێ شه‌ممه 14ی حوزه‌یران، عەبدولمەلیک حوسی، سەرۆکی حووسییەکانی یەمەن پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ وەڵامدانەوەی ئێران بۆ هێرشە بەرفراوانەکەی ئیسرائیل ڕاگەیاند و له رێگه‌ی میدیای تایبه‌ت به خۆیان هەڕەشەی لە تەلئەبیب کرد كه له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كانی بۆ سه‌رخاكی ئێران وه‌ڵامی جه‌رگبڕ وه‌رده‌گرێت لای ئه‌وان.
هاوکات سەرۆکی حووسییەکانی یەمەن هێرشەکانی ئیسرائیلی بە هێرشێکی ناڕەوا و هەنگاوێکی شەرانگێزی مەترسیدار وه‌سف كرد، بەبێ ڕەچاوکردنی هیچ باردودۆخێکی ناوچەیی كه ده‌كرێ زیان به هه‌موو لایه‌ك بگه‌یه‌نێت.
پێشتریش حووسییەکانی یه‌مه‌ن بە ئاشکرا رایانگەیاند بوو، تاوەکو هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و کەرتی غەززە بەردەوام بێت، ئەوانیش بەردەوام بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل بە ئامانج دەگرن و بێده‌نگ نابن.
جێی باسه، میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له عێراق تا ئێستا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران پیشان نه‌داوه، له‌لایه‌كی تر حكوومه‌تی عێراق به فه‌رمی به ئێرانی گوتووه ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق له‌به‌ر بگرێت و عێراق نه‌خاته ناو كێشه‌ی قووڵ و ئالۆز به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.