Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 11:12

سەرۆککۆماری قوبرس: ئێران داوای کردووە پەیامێکیان بۆ بگەیەنمە ئیسرائیل

کوردستان TV
100%

نیکۆس کریستۆدۆلیدس سەرۆککۆماری قوبرس دەڵیت، ئێران داوای لێ کردوون پەیامێک بگەیەننە ئیسرائیل و دەشڵێت؛ "ئێمە ئەو کارەیان بۆ ئەنجام دەدەین".

رۆژی یەکشەممە 15ـی حوزەیران، نیکۆس کریستۆدۆلیدس، سەرۆککۆماری قوبرس لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند؛ "بڕیارە بە تەلەفۆن پەیوەندی بە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلەوە بکەم و وەزیری دەرەوەی قوبرسیش داوای کردووە لیژنەی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام بدات.

سەرۆککۆماری قوبرس گوتی؛ "ئێران داوای لێکردووم هەندێک پەیام بگەیەنمە ئیسرائیل، بۆیە ئەمڕۆ لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بنیامین نەتەنیاهۆوە دەکەم و لەوبارەوە گفتوگۆ دەکەین".

نیکۆس کریستۆدۆلیدس دەڵێت، بڕیاربوو شەوی رابردوو پەیوەندی بە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلەوە بکات بۆ گەیاندنی پەیامەکەی ئێران، بەڵام بەهۆی ئاڵۆزی دۆخەکەوە بە گونجاوی نەزانیوە".

سەرۆککۆماری قوبرس بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ناوەڕۆکی پەیامەکەی ئێران بۆ ئیسرائیل بدات، دووپاتیکردەوە؛ "بڕیارە دوای پەیوەندیکردن بە نەتەنیاهۆ، لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری مسر و ئۆرسۆلا فۆندرلاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپاش گفتوگۆ بکەم".

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.