Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 08:18

ته‌ندروستیی ئیسڕائیل ئاماری كوژراو و بریندارانی شه‌ڕ بڵاوده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستیی حكوومه‌تی ئیسرائیل له‌ نوێترین ئاماریدا دوای هێرشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی دوو رۆژی رابردووی ئێران و ئیسرائیل رایگەیاند: لە سەرەتای هێرشی ئێران بۆ سەر تەلئەبیب و حه‌یفا و ناوچەکانی دیکەی ئیسرائیل نزیکەی 400 کەس له سه‌رباز و‌ خه‌ڵكی سڤیل کوژراو و بریندار بوون.

ئه‌مڕۆ یەکشەممە، 15ـی حوزەیرانی 2025، وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل له‌ حكوومه‌ته‌كه‌ی بنیامین نه‌تانیاهۆ  راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە: بەهۆی به‌رده‌وامی هێرشەکانی دوو رۆژه‌ی تاران 385 کەس بریندار بوون و 15 کەسیش کوژراون كه‌ ژن و منداڵیشی تێدایه‌، هەروەها دۆخی تەندروستی حەوت لەو بریندارانە ناجێگیرە.

لای خۆی، بات یام، سەرۆکی شارەوانیی تەلئه‌بیب بۆ میدیا ناوخۆییه‌كانی ئیسرائیل رایگه‌یاندووه‌: تەنیا لە تەلئەبیب له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كانی شه‌وی رابردووی ئیران لانیکەم شەش کەس کوژراون و 200 کەسیش بریندار بوون.

سەرۆکی شارەوانیی تەلئەبیب ئاشكراشی كردووه‌: پێشبینی دەکەم ژمارەی کوژراوان لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بەرز بێتەوە کە ماوەی دوو ڕۆژە بەردەوامە، چونكه‌ دۆخی زۆرینه‌ی برینداره‌كان باش نییه.

جێی باسه‌، ئیسرائیل ئێرانی تۆمه‌تبار كردووه به‌وه‌ی كه‌ خه‌ڵكی سڤیل و شوێنه‌ مه‌ده‌نییه‌كان ده‌كاته‌ ئامانج، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیرانیش رایانگه‌یاندووه‌، ئێمه‌ له‌ دۆخی به‌رگری كردن داینه‌ له‌ خۆمان نه‌ك هێرش كردن، به‌ مافی ره‌وای خۆمانی ده‌زانین كه‌ وه‌ڵامی تووندی ده‌ستدرێژییه‌كانی ئیسرائیل بده‌ینه‌وه‌.‌‌

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.