Erbil 31°C شەممە 12 تەمووز 04:19

پۆلیسی ئێران دەڵیت دوو کەسیان بە تۆمەتی "سیخوڕیکردن بۆ مۆساد" دەستگیرکرد

کوردستان TV
100%

پۆلیسی ئێران دەڵیت، "دوو سیخوڕی مۆسادمان لە شاری ساوجبڵاغی پارێزگای ئەلبورز دەستگیر کردووە کە لەناو ماڵێکدا بۆمبیان دروستکردووە".

 

رۆژی یەکشەممە 15ـی حوزەیران، پۆلیسی ئێران لە راگەیەنراوێکدا دەستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی "هاوکاریی و سیخوڕیکردن بۆ مۆساد" بڵاوکردەوە.

 

لە راگەیەنراوەکەی پۆلیسی ئێراندا هاتووە؛ "ئەو دوو کەسە خەڵکی ساوجبڵاغی پارێزگای ئەلبورزن و لە ماڵەکانیاندا بۆمب و کەرەستەی ئەلیکترۆنییان بۆ مۆساد دروستکردووە".

 

پۆلیسی ئێران وێنەی یەک لە گیراوەکانی بڵاوکردووەتەوە کە دەموچاوی داپۆشراوە و دەڵیت؛ بەم نزیکانە دانپێدانانی هەردوو تۆمەتبارەکە بڵاودەکاتەوە.

 

لە یەکەم رۆژی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران وەزارەتی ئیتڵاعات و پۆلیسی ئێران باس لەوە دەکەن کە ئیسرائیل بە هاوکاری سیخوڕەکانیان لەناو خاکی ئێرانەوە درۆن بۆ بە ئامانجگرتنی ناوەندە سەربازییەکانیان بەکاردەهێنن و دەستیشیان بەسەر چەندین بارهەڵگردا گرتووە کە دەردەکەوێت بۆ گواستنەوە و هەڵدانی درۆنەکانی ئیسرائیل بەکارهاتوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.