Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 08:19

ئێران ناوی حەوت بەرپرسی سەربازیی دیکەی بڵاوکردەوە کە لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژران

کوردستان TV
100%

سوپای پاسداران ناوی حەوت بەرپرسی دیکەی سەربازی بڵاوکردەوە کە لە هێرشی ئیسرائیل بۆسەر فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیدا کوژراون.

رۆژی یەکشەممە 15ـی حوزەیرانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندییەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران ناوی حەوت بەرپرسی دیکەی سەربازی ئەو سوپایەی بڵاوکردەوە کە لەگەڵ فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداراندا کوژراون.

 

سوپای پاسداران رایگەیاندووە؛ هەریەکە لە سەردار محموود باقری، داود شێخییان، محەمەدباقر تاهیرپوور، مەسعود تەیب، خەسرەو حوسێنی و جەواد جەرسەرا لە هێرشێکی ئیسرائیلدا لەگەڵ سەردار ئەمیر عەلی حاجیزادە کوژراون.

 

شەڕی ئیسرائیل و ئێران پێی ناوەتە رۆژی سێیەم و تاوەکو ئێستا ئێران کوژرانی 14 فەرماندەی سەربازیی بڵاوکردووەتەوە کە لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژراون، ئەوە لەکاتێکدایە ئیسرائیل لە رۆژی یەکەمی هێرشەکەیدا ناوی 20 فەرماندەی باڵای سەربازیی ئێرانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە ئەو فەرماندە سەربازییانە لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژراون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.