Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 17:18

بەرێوەبەری ئاوی هەولێر: 95٪ـی پرۆژەی فریاگوزاری ئاو تەواو بووە

کوردستان TV
100%

بەرێوبەری ئاوی هەولێر دەڵێت، پرۆژەی فریاگوزاری ئاوی هەولێر 95٪ـی کارەکانی تەواو بووە و بەم نزیکانە کێشەی کەم ئاوی چارەسەر دەبێت.

 

ئەمرۆ یەکشەممە 15ـی حوزەیرانی 2025، رابەر حوسێن بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر، بە گۆران سدیق پەیامنێری کوردستان تیڤی رایگەیاند: "پرۆژەی فریاگوزاری ئاوی هەولێر لە ئایندەیەکی نزیکدا تەواو دەبێت و کێشەی کەم ئاوی کۆتایی دێت".

رابەر حوسێن گوتی، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی گەرما خواست لەسەر بەکارهێنانی ئاو زیاد دەبێت، هەر بۆیە زۆرێک لە بیرەکان بەهۆی پاڵەپەستۆی زۆری هاووڵاتییان پەمپی ئاوەکەیان تێکدەچێت یان ئاستی ئاوی بیرەکان دادەبەزێت.

بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر لەبارەی ئەو شوێنانەی پرۆژەی فریاگوزاری ئاوی هەولێر نایانگاتێ گوتی: هەندێک ناوچەی وەک پیرزین و شاوێس و بەحرکە، پرۆژەکە نایانگرێتەوە، بەڵام ئێمە  بیری نوێیان بۆ دروستدەکەین و ناهێڵین هیچ گەڕەکێک بێ ئاو ببێت.

رابەر حوسێن دەڵێت، پرۆژەی فریاگوزاری ئاوی هەولێر  لە ئایندەیەکی نزیکدا تەواودەبێت و ئێستا 95٪ـی کارەکانی تەواو بووە و پرۆژەی بەستنەوەی هێڵی ئاوی گەڕەکەکان  بە درێژی 411 کیلۆمەتر جێبەجێکراوە و بە پرۆژەی ئاوی فریاگوزاری دەبەسترێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.