بەڕێوەبەری رێکخراوی حەجی ئێران دەڵیت، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە حاجیانی ئێرانی لە دەروازەی سنووری عەرعەرەوە بە پاس دەهێررێنە عێراق.
رۆژی یەکشەممە 15ـی حوزەیران، عەلیڕەزا بەیات، سەرۆکی رێکخراوی حەج و زیارەتی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند؛ "بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە گەشتی فڕۆکەوانی لە ناوچەکە وەستاوە، بۆیە حاجییانی ئێرانی بە گەشتی ئاسمانی ناوخۆیی سعوودیا دەگەیەنرێنە عەرعەر و دواتر بە پاس دەگوازرێنەوە بۆ نەجەف و کەربەلا".
سەرۆکی رێکخراوی حەج و زیارەتی ئێران دەڵێت؛ "دوای ئەوەی حاجییان گەیشتنە نەجەف و کەربەلا، سەردانی مەزارگە پیرۆزەکان دەکەن و دواتر بە پاسی ئێرانی بەرەو وڵاتەکەیان دەگوازرێنەوە".
عەلیڕەزا بەیات گوتی؛ "لە ماوەی ئەو سەفەرەدا خزمەتگوزارییەکانی وەکو خۆراک، تەندروستی، شوێنی مانەوە و ئینتەرنێتی بەخۆڕایی بۆ حاجییان دەستەبەر دەکرێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.