Erbil 31°C شەممە 12 تەمووز 03:38

کەشناسی: خۆڵبارین دەبێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و دەڵیت؛ ئەمڕۆ خۆڵبارینێکی سوک دەبێت و پلەی گەرما کەمێک دادەبەزێت.

رۆژی شەممە 14ـی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و رایگەیاند؛ "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک و پلەی گەرما لە نێوان یەک بۆ دوو پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزم دەبێتەوە".

لەبارەی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای رۆژی یەکشەممە 15ـی حوزەیران، ئەو بەڕێوەبەرایەتییە پێشبینی دەکات؛ "ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 42 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی

دهۆک : 40 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 41 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی

سۆران : 40 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 46 پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.