Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 04:14

وەزارەتی پەروەردە سەرجەم تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 و خولی دووەمی لە قوتابخانەكان راگرت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پەروەردە سەرجەم تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 و خولی دووەمی قوتابخانەكانی لە هەرێمی كوردستان بۆ هەفتەیەك دواخست.

وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند "لەبەر بەرژەوەندیی گشتی، ئەم هەفتەیە واتە لە سبەی شەممە 14ی 6ی 2025ـەوە هەموو تاقیکردنەوەکان لە قوتابخانە حکوومی و ناحکومییەکان بە قوتابخانە ناحکوومییە نێودەوڵەتییەکان و تاقیکردنەوەکانی وەزاری پۆلی 12ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانییەوە، وە تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی قوتابخانە حکوومی و ناحکوومیەکانیش هەمووی دوا دەخرێت بۆ هەفتەی داهاتوو".

وەزارەتی پەروەردە جەختیشی كردەوە كە لە هیچ ناوەندێکی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە تاقیکردنەوەکان ئەنجام نادرێن.

وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەش دا دواتر لە رێگەی ڕاگەیەندراوێکەوە لە خشتەی تاقیکردنەوەکان قوتابییان ئاگادار دەکەینەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.