سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "دڵتەنگم بە هەواڵی کەوتنی فرۆکە هیندستانییەکە و بیر و هزرم لای قوربانی و خێرانی قوربانییەکانە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ـی حوزەیرانی 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاوی کردەوە "زۆر دڵتەنگم بە رووداوی کەوتنەخوارەوەی فرۆکەکەی هیندستان لە شاری ئەحمەد ئاباد".
بڵاویشی كردەوە "لەم کاتە سەختەدا بیرکردنەوە و هەستەکانم لەگەڵ قوربانییەکان و خانەوادەکانیانە، بیرم لای خەڵکی هیندستان و گەلانی دیکەیە کە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فرۆکەکە زیانیان بەرکەوتووە"
ئەمرۆ پێنجشەممە فرۆکەیەکی هیندستانی لە کاتی گەشتكردنی بەرەو لەندەن بە 242 سەرنشینەوە کەوتەخوارەوە دوای چەند خولەكێك لە فڕین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.