ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ی حوزه‌یرانی 2025 ، سه‌باره‌ت به راگرتنی قوت و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و به‌رده‌وام بوون له پیشێلكارییه ده‌ستوورییه‌كان، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی..
حكوومەتی فیدراڵی سوورە لەسەر چەسپاندنی کۆمەڵێک یاسای ڕژێمی پێشوو کە یاسای بەعسی و ناوەندییەتیی بەسەرچووە، بەتایبەتی یاسای ساڵی 1976، کە بەشێوەیەکی ئاشكرا دژی بنەماکانی سیستمی فیدراڵی و ماددەکانی دەستووری بەركارە.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌ش هاتووه: ئێوه چه‌ندین ساڵ رێگر بوون له ده‌ركردنی یاسای فیدڕاڵی نه‌وت و گاز كه چاره‌سه‌ریی ریشه‌یی هه‌موو كێشه‌كانی نه‌وته. ،
سەرباری ئەوەش مووچە و بژێویی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستانتان بڕیوە، کە پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤە و سیاسەتی برسیکردنی بەرنامە بۆ داڕێژراوە، بۆ جێبەجێکردنی جیاکارییەکان کە دژی دەستوورن و ئەوەش لە دڕندانەترین پێشێلکارییەکانە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.