ئەمڕۆ پێنجشەممە12ی حوزهیرانی 2025 وەزارەتی تەندروستی حكوومهتی عێراق له نوێترین ئاماریدا رایگەیاندووه : لە سەرەتای ئهمساڵهوه 2025 تا ئێستا 123 کەس تووشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بوونە له پارێزگا جیاوازهكانی عێراقدا، کە لە نێویاندا 19 کەسی گیانی لەدەستداوە.
ئهمڕۆ پێنجشهممه ئاژانسی ههواڵی عێراقی لهزاری گوتهبێژی وهزارهتی تهندروستیی عێراق بڵاویكردووهتهوه: رێژهی تووش بوون به تای خوێنبهربوون له پارێزگاكانی عێراق جیاوازه و بهم شێوهیه حاڵەتەکانی توشبوون یان مردن به تای خوێنبهربوون بەسەر پارێزگاکاندا بڵاوبووهتهوه: -
زیقار: 36تووشبوو / 1مردن
واسط: 15 تووشبوو / 2 مردن
بەغدا ڕەسافە: 14 تووشبوو / 5 مردن
موسەننا: 8 تووشبوو / 2 مردن
میسان: 8 تووشبوو / هیچ مردنێک نییە
بەسرە: 8تووشبوو / 1 مردن
نەینەوا : 7 تووشبوو / هیچ مردنێک نییە
کەرکووک: 5 تووشبوو / 4 مردن
دیالە: 5 تووشبوو / 1 مردن
بەغدا کەرخ: 4 تووشبوو / هیچ مردنێک نییە
دیوانیە : 3 تووشبوو / هیچ مردنێک نییە
دهۆک : 3 تووشبوو / 1 مردن
بابل : 2 تووشبوو / 1 مردن
هەروەها لە هەریەک لە پارێزگاکانی ئەنبار و هەولێر و کەربەلا و سلێمانی و نەجەف یەک حاڵەتی توشبوو تۆمارکراوە.
له ڕاگەیەندراوەکەی وهزارهتی تهندروستیی حكوومهتی عێراق ئهوهش هاتووه: دامەزراوەکانی وەزارەت ئامادەن بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەری تووشبوان کە پێشتر سەدان تووشبوو چاکبوونەتەوە بەهۆی زوو دەستنیشانکردن و وەرگرتنی چارەسەری.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە: وەزارەتی تهندروستیی جەخت دەکاتەوە لەسەر پابەندبوونی هاووڵاتییان بەم ڕێنماییانە:
- گۆشت بە باشی لە فریزەردا هەڵبگرە و بە گەرمایەکی بەرز لێبندرێت
- ئامێری تایبەت بۆ بڕینی گۆشت بەکاربهێت
- دەستکێش لە کاتی مامەڵەکردن لەگەڵ گۆشتدا بەکار بهێنرێت
- پابەندی ڕێسای گشتی پاک و خاوێنی بێت
- جلوبەرگی پارێزەر لەبەربکە لە کاتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاژەڵدا
- هەر حاڵەتێکی گوماناوی هەبوو پێویستە پەیوەندی بە نزیکترین دامەزراوەی تەندروستی بکرێت.
هەروەها داوا دەکات ڕێوشوێنی تووندتر بەرامبەر ئەوانە بگیرێتهبهر کە بەرکەوتەیان لەگەڵ ئاژەڵ و سەربڕینی ئاژەڵی ناڕێکخراو هەیە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.