فرۆکەیەکی هیندستان دوای ئەوەی لە مەتاری ئەحمەد ئاباد هەڵدەستێت چەند مەترێک دەڕوات و بەردەبێتەوە و بەپێی زانیارییەکان 242 سەرنشین لەناو فرۆکەکەدا بوون.
ئەمرۆ پێنجشەممە 12ـی حوزەیرانی 2025، میدیاکانی هیندستان بڵاویانکردەوە، فرۆکەیەک لەکاتی هەستانی و سەفەرکردنی بەرەو لەندەن کەوتووەتە خوارەوە و تا ئێستا ژمارەی قوربانیانی نا دیارە.
هیندستان ئایەرلاین بڵاویکردەوە: "فرۆکەی AL171 لە کاتی هەستانی و سەفەر کردنی بەرەو لەندەن کەوتووەتە خوارەوە تا ئێستا لە لێکۆڵینەوەی ئەوەین بزانین هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فرۆکەکە چی بووە".
هیندستان ئایەرلاین گوتی، بەراستی کارەساتێکی گەورەیە، ئەم رووداوە هەموومانی خەمبار کردووە، لە ناخی دڵمانەوە داوای لێبوردن لە تەواوی ئەو خانەوادانە دەکەین کە سەرنشینەکانی لەگەڵ ئێمە بوون.
گوتەبێژی فرۆکەخانەی ئەحمەد ئاباد رایگەیاند: "تەواوی گەشتەکانمان بە شێوەیەکی کاتی ڕاگرتووە و لە ئێستادا هەموو ئەو گەشتانەی هەمانە دواخراوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.