Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 23:05

عومان بە فەرمی میوانداریکردنی خولی شەشەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران ڕادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%

ترەمپ دەڵێت دواین کۆبوونەوە و دواین پێشنیارمان پێشکەشی ئێران کردووە و دەبێت رازیبن، ئێرانیش دەڵێت پێشنیارەکانی ئەمریکا جێگای قبوڵکردن نییە.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ـی حوزەیرانی 2025، بەدر ئەلبو سەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان دووپاتی کردەوە کە دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە شاری مەسقەت رۆژی یەکشەممە بەڕێوەدەچێت.

بەدر ئەلبو سەعیدی لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس گوتی: بە خۆشحاڵییەوە پشتڕاستی دەکەمەوە کە خولی شەشەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە 15ـی حوزەیران لە شاری مەسقەت بەڕێوەدەچێت.

ئێوارەی چوارشەممە، بەرپرسێکی ئەمریکی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بەنیازە ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە عومان کۆببێتەوە و وەڵامی ئێران بۆ دوایین پێشنیاری ئەمریکا لەسەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی تاوتوێ بکات.

ئێران ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە بەم نزیکانە پێشنیارێکی پێچەوانە پێشکەشی ئەمریکا دەکات و پێشنیارەکانی ئەمریکا رازی نین.

ئەمریکا بڕیاریدا بەشێکی زۆری کارمەندەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکشێنێتەوە، بۆ ئەوەی ئەگەر لەگەڵ ئێران نەگەنە رێککەوتن و رازی نەبن بە پێشنیارەکان هێرشی راستەوخۆ بکەنە سەر ئێران.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: "دواین پێشنیارمان پێشکەشی ئێران کردووە و پێویستە لەسەریان رازیبن بۆ ئەوەی ناچار نەبم هێز بەکار بهێنم".

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.