بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت ئاسمان ساماڵ دەبێت.
رۆژی پێنجشەممە 12ـی حوزەیرانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ "ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت , لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوورنیمچە هەور دەبێت لەگەل ئەگەری کەمیک تاوە باران و بروسکە".
کەشناسی لەبارەی پلەکانی گەرما پێشبینی کردووە؛ "پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ".
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025؛ " ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەکاتەکانی ئێوارە بۆ ماوەیەکی کەم ئەگەری چالاک بوونی خێرایی با هەیە لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم".
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە پێشبینی دەکات سبەی پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرز بێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
پلەی گەرمای تۆمارکراو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان.
هەولێر : 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 39 پلەی سیلیزی
دهۆک : 41 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 46 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :41 پلەی سیلیزی
سۆران : 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 46 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.