Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 23:05

حووسییەکان: ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ئێران هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەینە دۆزەخ

کوردستان TV
100%

ئیسرائیل داوا لە ئەمریکا دەکات رێگەی بدات حکوومەتی ئێران لەناو ببات و حووسییەکانیش هەرەشەی لەناوبردنی ئیسرائیل و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن.

 

ئەمرۆ پێنجشەممە 12 حوزەیرانی 2025، رۆژنامەی نیوزوێک بڵاویکردووەتەوە: "حووسییەکان هەرەشە دەکەن و دەڵێن هەر هێرشێک بکرێتە سەر ئێران، ئیسرائیل و تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەراست دەکەینە دۆزەخ.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە کردووە، حووسییەکان لە ئامادەکاریدان بۆ رووبەڕووبونەوەی هەر هێرشێک کە لە ئەمریکاوە بکرێتە سەر ئێران.

سەرچاوەیەکی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئەمریکا نابێت شەڕ دژی ئێران بکات لە بەرژەوەندی ئەمریکا و ئیسرائیل نابێت و خزمەت بە کەس ناگەیەنێت.

ئیسرائیل داوای لە ئەمریکا کردووە خۆی لە شەری ئیران دووربخاتەوە و تەنها رێگە بە ئیسرائیل بدات کارەکان تەواو بکات، ئیسرائیل دەڵێت دەمێکە چاوەڕێم سەرۆکی ئەمریکا رێگەم بدات حکوومەتی ئێران بروخێنم.

پۆلیتیکۆ لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، پیت هێگسێت وەزیری بەرگریی ئەمریکا ، داوای کردووە ئەندامانی خێزانی سەربازەکانیان لە رۆژهەڵاتەوە بگەرێنەوە ئەمریکا.

هاوکات ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە زاری بەرپرسانەوە بڵاویکردووەتەوە، ئەو هەنگاوانە لە پێشبینیی هێرشێکی نزیکی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.