بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە، خێزانێکی چوار کەسی دەبنە قوربانی، دوو کەسیان لێ دەکوژرێت و دووکەسیشیان بریندار دەبێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ـی حوزەیرانی 2025، لە کۆمەڵگای بشیریانی سەر بە شارەدێی کەڵەک لە ئەنجامی شەرە تەقە لە نێوان دوو بنەماڵە دوو کچ کوژران و ژنێک و پیاوێکیش بریندار بوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێرمان سەنگەر گۆران کەوتووە، دوو بنەماڵە لە کۆمەڵگای بشیریانی لەسەر کێشەی کۆمەڵاتییەتی دەبێتە شەرە تەقەیان و لەکاتی شەرەکە ئۆتۆمبێلێک بەوێدا دەڕوات و دەکەوێتە بەر فیشەکی ئەو دوو بنەماڵەیە.
سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە باوکێک و سێ کچەکەی بووە، دوو کچیان دەستبەجێ گیان لەدەست دەدات و کچێک و باوکەکەش بریندارن و رەوانەی نەخۆشخانەی بەردەرەش کران و لە ئێستادا لەژێر چاودێریدان.
تیمەکانی پۆلیسی بەردەرەش توانیوایە چوار کەس لە هەردوو بنەماڵە بگرن و لێکۆڵینەوەیان لە سەر هۆکاری شەرەکە دەست پێکردووە و لە چەند کاتژمێری داهاتوو بۆ رایگشتی رووندەکەنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.