Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 07:59

ترەمپ: کشانەوەی کارمەندەکانم لە رۆژهەڵات وەک زەنگی مەترسی وایە دەبینن چی روودەدات

کوردستان TV
100%

ترەمپ کارمەندەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست کشاندەوە و دەڵێت دەبینن چی دەکەم، میدیا عەرەبییەکانیش دەستیان کرد بە فشارکردنە سەر ئێران بۆ ئەوەی بە زووترین کات لەگەڵ ئەمریکا بگەنە رێککەوتن.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ـی حوزەیرانی 2025، ئاژانسی هەواڵی مێهر بڵاویکردەوە: دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت "من لە هەموو کاتێک زیاتر دڵنیام لەوەی کە لە ڕۆژانی داهاتوو و بۆ هەموو نەوەکانی داهاتوو، سوپای ئەمریکا شکۆمەندی زیاد دەکات".

گوتیشی: "ئازایەتییەکی بێکۆتایی نیشان دەدەین، هەموو خاکی ئەمریکا دەپارێزین و تا دوورترین گۆشەکانی جیهان بەرگری لە ئەمریکا دەکەین".

کەناڵی جەزیرە بڵاویکردەوە لەسەر زاری سەرۆکی ئەمریکاوە : ئێمە کارمەندەکانمان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکشێنینەوە بۆ ئەوەی مەترسییان لەسەر نەبێت، دەبینین چی ڕوودەدات.

دۆناڵد ترەمپ جارێکیدیکە جەختی لەوە کردەوە کە ئێران نابێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت و بەهیچ شێوەیەک نابێت کاری لەسەر بکات.

ماوەی چەند کاتژمێرێکە بەشێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ڕۆژئاوایی و عەرەبی ئۆپراسیۆنی دەرونیی بەرفراوانیان دەستپێکردووە دژی ئێران و دەڵێن "ئەگەر ئێران مەرجەکانی ئەمریکا لە دانوستانەکاندا قبووڵ نەکات، هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران نزیکە"

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.