Erbil 31°C ھەینی 02 تشرینی یەکەم 19:09

دەم پارتی: ئۆجەلان داوای کردووە لەبارەی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆببێتەوە

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی دەم پارتی ڕای دەگەیەنێت، عەبدوڵا ئۆجەلان داوای کردووە لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆببێتەوە.

ئایشەگوڵ دۆغان گوتەبێژی دەم پارتی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان و دیداریان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان کرد.

گوتەبێژی دەم پارتی گوتی: ئامادەکاری دەکەین لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی ئیمرالی بکەین و لەگەڵ ئۆجەلان باس لە قۆناغی داهاتووی پرۆسەی ئاشتی بکەین.

ئایشەگوڵ دۆغان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: ئۆجەلان دەیەوێ لەگەڵ سه‌رۆك بارزانی و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی کورد پەیوەندی ببەستێت و كۆببێته‌وه‌، چونکە گرنگی زۆر هەیە بۆ پرۆسەکە و ئەگەریشی هەیە لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕوو بدات.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كە تا ئێستا شاندی دەم پارتی، لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و  کوردستانی توركیا، پێنج جار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان لە دوورگەی ئیمراڵی کۆبووەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.