شاخه‌وان عه‌بدوڵلا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان له نوێترین لێدوانی بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن رایگه‌یاند: وه‌كو سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق به‌یاننامه و هه‌ڵوێستی تووندیان هه‌بووه له‌سه‌ر راگرتنی مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ، بڕیار دراوه هیچ دانیشتنێكی په‌رله‌مان نه‌كرێت تا مه‌له‌فی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان یه‌كلایی نه‌كریته‌وه.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 11ی حوزه‌یرانی 2025 شاخه‌وان عه‌بدوڵلا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن رایگه‌یاند: بریار وایه سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای فیدڕاڵی له مه‌راسیمی حه‌ج بگه‌ڕێنه‌وه و نیسابی یاسایی ته‌واو بكه‌ن بۆ ده‌ركردنی نووسراوی وه‌لائی بۆ چاره‌سه‌ركردن و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی مه‌له‌فی مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و ئاڕاسته‌كردنی نووسراوه‌كه به حكوومه‌تی عێراقی بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
شاخه‌وان عه‌بدوڵلا راشیگه‌یاندووه: بڕیاری راگرتنی مووچه ته‌واو سیاسییه و مایه‌ی نیگه‌رانی قووڵه و له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه یه‌ك قسه‌و یه‌ك هه‌ڵوێستن و سازش له‌سه‌ر مافی خه‌ڵكی كوردستان ناكه‌ن و بۆچوونی خۆیان گه‌یاندووه به محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بۆ میدیاكان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به رژدی له‌سه‌ر پرسی مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان هاتۆته سه‌ر هێڵ و هۆشداریی تووندییان به حكوومه‌تی عێراقی داوه كه ده‌بێت به‌زووی ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.