دوای ئه‌و گرژییه‌ی كه له نێوانیان دروست بوو، ئیلۆن مەسک ملیاردێری جیهان و سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای تێسلا لە پەیامێکدا لە پلاتفۆرمی "ئێکس" ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو: لە به‌رامبه‌ر هەندێک لەو پۆستانەی له هەفتەی ڕابردوودا سەبارەت بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا کردی زێده‌ڕۆیی تێدابووه و لێیان په‌شیمانه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11ی حوزه‌یران، ئیلۆن مه‌سك ملیاردێری جیهان و كه‌سی نزیكی دۆناڵد تره‌مپ دوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له تۆڕی " ئێكس" كه دروستكراوی خۆیه‌تی نووسیویه‌تی : "له پۆسته‌كانم له‌سه‌ر تره‌مپ په‌شیمانم كه هه‌فته‌ی رابردوو كردم ، چونكه به هه‌ڵچوونه‌وه بووه و زێده‌ڕۆیی تێدا بووه".
دوای ئه‌وه‌ی ئیلۆن مه‌سك بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا و سپەیس ئێکس، پڕۆژە یاسای باج و خەرجییە گەورەکەی سەرۆکەکەی بە قێزەون وەسفکرد، تره‌مپ قسه‌كانی مه‌سكی به بێڕێزی لێكدایه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ‌كرد ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێ باجی گه‌وره ده‌دات.
لای خۆیه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئیلۆن مه‌سك به تووندی ره‌خنه‌كانی ئاراسته‌ی تره‌مپ و ئیداره‌كه‌ی كرد له‌سه‌ر تۆڕی "ئێكس"، دوای ئه‌وه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: پەیوەندیی لەگەڵ مەسک کۆتایی هاتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.