Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 15:58

پۆلیسی دهۆك كچێكی بە تۆمەتی بێڕێزیكردن دەستگیر كرد

کوردستان TV
100%

بە تۆمەتی بێڕێزیكردن بەرامبەر بە پیاوانی پۆلیسی دهۆك، پۆلیسی دهۆك كچێكی پارێزگاكەی دەستگیر كرد.

هێمن سلێمان گوتەبێژی پۆلیسی دهۆك رایگەیاند: چەند رۆژێك بەر لە ئێستا، كچێك بێڕێزی بەرامبەر بە پیاوانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك كردبوو و لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بڵاوی كردبووەوە.

راشیگەیاند: بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی دهۆك، ئەمڕۆ چوارشەممە كچەكە لەلایەن پۆلیسی دهۆكەوە دەستگیر كرا.

پۆلیسی دهۆك ئاماژەی بەوەش دا كە كچەكە بەپێی یاسای قەدەغەكردنی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی دەستگیركراوە.

وێنە: ئەو كچەی لەلایەن پۆلیسی دهۆك دەستگیركراوە:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.