Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 18:13

سەرۆک بارزانی: کەریم شنگالی پیاوی رۆژانی تەنگانە بوو

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی لە رێوڕەسمی پێشوازیکردن لە تەرمی تێکۆشەر و سیاسەتمەداری کورد، کەریم شنگالی گوتارێکی پێشکێشکرد و تیایدا باسی لە مێژووی تێکۆشانی ئەو سیاسەتمەدارە کوردە کرد.

 

سەرۆک بارزانی لە گوتارەکەیدا ئاماژەی بەوە دا کە کەریم شنگالی لە تەمەنی گەنجیدا و دوای تەواوکردنی زانکۆ لە بەغدا سەرپەرشتیی پرۆسەی شەهیدانی شۆڕشی ئەیلوولی کردووە و رایگەیاند؛ "من شایەتی تێکۆشان و دڵسۆزی و وەفاداریی ئەو برایەمم".

 

دەقی گوتاری سەرۆک بارزانی لە رێوڕەسمی پێشوازیکردن لە تەرمی سیاسەتمەدار و تێکۆشەری کورد کەریم شنگالی:

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان

لەم رۆژەدا زۆر ئەستەمە مرۆڤ بتوانێت قسە بکات. چونکە هەڤاڵێکی زۆر نزیک، برایەکی زۆر خۆشەویستمان لەدەستداوە.

کاک کەریم هەر لە تەمەنی منداڵییەوە لە خانەوادەیەکی کوردپەروەر پیگەیشتووە. کە قوتابی بوو لە کۆلێژی یاسا لە بەغدا، لەو کاتەوە کەریم ئەندامێکی چالاک بوو لە پارتی دیموکراتی کوردستان.

دوای رێککەوتنی 11ـی ئازایش زۆر گەنج بوو، بەڵام کە زانکۆی تەواوکرد، سەرپەرشتی پرۆسەی شەهیدانی شۆڕشی ئەیلوولی کرد. لە رۆژانی تەنگانەدا بە راستی پیاوی رۆژانی تەنگانە بوو، من شایەتی تێکۆشان و دڵسۆزی و وەفاداریی ئەو برایەمم.

سەرەخۆشی لە کەسوکاری دەکەم، بەڵام پێش ئەوان سەرەخۆشی لە خۆم دەکەم. جێگەی بەهەشتە ئینشائەڵا و مردن رێگایەکی حەقە، هەر کەسمان بە رۆژی خۆی دەگاتێ. ئینشائەڵا خودا ئەو میلەتە بپارێزێت و کوردستان بەختەوەر و ئاوەدان بێت. رۆڵەی دڵسۆزی وەکو کەریمیش هەمیشە لە خزمەتی ئەو میلەتەدا بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.