Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 16:35

بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە تەرمی سیاسەتمەدار کەریم شنگالی کرا

کوردستان TV
100%

بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازیی لە تەرمی سیاسەتمەدار و تێکۆشەری کورد، کەریم شنگالی کرا.

کەمێک پێش ئێستا تەرمی کەریم شنگالی، سیاسەتمەدار و تێکۆشەری کورد لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گەڕێنرایەوە کوردستان و لەلایەن سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک کەسایەتیی و سیاسەتمەداری کوردستانەوە پێشوازیی لێکرا.

رۆژی سێشەممە 10ـی حوزەیران عه‌بدولكه‌ریم سوڵتان عه‌بدوڵا ناسراو بە (كەریم شنگالی) سەركردە و سیاسەتمەداری پارتی و وەزیری پێشووی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 75 ساڵی كۆچی دوایی كرد.

كەریم شنگالی لەدایكبووی ساڵی 1950ی شنگال بووە و لە ساڵی 1971 كۆلیژی یاسای لە بەغدا تەواو كردووە، پێشتریش لە ساڵی 1968 په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە كردووە.

كەریم شنگالی لە ساڵی 1993 تا 1994 بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی هەرێمی كوردستان بووە، دواتر لە هەریەك لە كابینەكانی (پێنجەم و شەشەم و حەوتەم و هەشتەم) وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بووە.

كەریم شنگالی هەروەها ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە، دوای دامه‌زراندنی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم، بووەتە ڕاویژكار له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

کەریم شنگالی

ناوی تەواو: عه‌بدولكه‌ریم سوڵتان عه‌بدوڵا

1950 له‌ شنگال له‌دایكبووه‌

1971 کۆلێژی یاسا و ڕامیاری لە زانکۆی بەغدا تەواوکردووە

لە 1971 تا 1973 لە بەغدا کاری پارێزەری کردووە

لە 1993 تا 1994 بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان بووە

لە 2001 بووەتە وەزیری ناوخۆ

لە کابینەکانی پێنجەم، شەشەم، حەوتەم، و ھەشتەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وه‌زیری ناوخۆ بووه‌

ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.