Erbil 31°C شەممە 04 تەمووز 13:11

لە سلێمانی دوو کەس بە تۆمەتی کوشتن دەستگیر کران

کوردستان TV
100%

دوو تۆمەتبار دوای ئەنجامدانی تاوانی کوشتن بەرە و سلێمانی هەڵهاتبوون و لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیر کران و رادەستی پۆلیسی هەولێر کرانەوە.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ـی حوزەیرانی 2025، بەرێوبەرایەتی پۆلیسی سڵیمانی رایگەیاند: بەتۆمەتی کوشتن و لەسەر بنەمای بڕیاری بەڕێز دادوەری تایبەتمەند، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان توانیان ئەو دوو تۆمەتبارە بگرن کە لە هەولێرەوە بەرەو سلێمانی هەڵاتبوون.

بەرێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی گوتی، بڕیاری دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تایبەت بە دەستگیرکردنیان کە تۆمەتباربوون بەکوشتن و بەرەو شاری سلێمانی هەڵاتبوون

هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو توانرا هەردوو تۆمەتبار دەستگیربکرێن. هەروەها دەستگیرا بەسەر ئوتۆمبێلێک لەجۆری (کیا) کە لەکاتی هەڵاتنیاندا بەتۆمەتباران بووە.

تۆمەتباران (ف، م، ح لەدایکبووی ١٩٨١ - ع، م،ح لەدایکبووی ١٩٨٥) لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەری تایبەتمەندو بەپێی ماددەی (٤٠٥) لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون.

پاش گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان و ئامادەبوونی مەفرەزەیەکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، تۆمەتباران ڕادەستی مەفرەزەکە کرانەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.